سه‌رۆكى توركیا: هەڵپەساردنی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئیمارات تاوتوێ ده‌كه‌ین

14/08/2020 - 17:20 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، وەك وەڵامێك بۆ رێككەوتنی ئیمارات لەگەڵ ئیسرائیل، پرسی كشانەوەی باڵیۆزەكەمان لەو وڵاتە و هەڵپەساردنی پەیوەندییەكانمان لەگەڵیدا تاوتوێی لەسەر ئەنجامدەدرێت.

رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا پاش ئەنجامدانی نوێژی هەینی ئەمڕۆ لەمیانی لێدوانێكیدا رایگەیاند، رێككەوتنی ئیمارات لەگەڵ ئیسرائیل و دەستخۆشییەكانی بەشێك لە وڵاتانی عەرەبی تایبەت بەو بابەتە، شتێكی پەسەندنەكراوە و ئێمەش هەنگاومان لەو بارەیەوە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، رێككەوتنی ئیسرائیل لەگەڵ هەریەك لە یۆنان و میسر بەرامبەر خاكی فڵستین شتێكی پەسەندنەكراوە و دەبێت وەڵام هەبێت لە بەرامبەردا.

سەرۆكی توركیا وتیشی، داوامان لە وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەمان كردوە، تاوتوێی هەڵپەساردنی پەیوەندییەكانمان بكات لەگەڵ ئیمارات و تەنانەت باڵیۆزەكەشمان لە ئەبوزەبی بكشێنینەوە.

سەبارەت بەو كاردانەوەیە ئەردۆگان راشیگەیاند، لەبەر ئەوەی ئێمە پشتیوانیی لە گەلی فڵستین دەكەین و ناتوانین فەرامۆشیان بكەین.