سەربازە زۆرەملێکانی ئەسەد ناچار دەکرێن بە سەر زەوییە مێنڕێژکراوەکان تێپەڕن

14/08/2020 - 17:03 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له‌ پارێزگای ده‌رعا كه‌ ره‌تیان كردبووه‌ خزمه‌تی سه‌ربازیی زۆره‌ملێ بۆ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ن و ده‌یانویست بچنه‌ ناوچه‌كانی دەروەی كۆنتڕۆڵی رژێم کە لە ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دایە، له‌لایه‌ن رژێم و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران ناچار به‌وه‌ كران به‌ ناوچه‌یه‌كی مینڕێژكراودا بڕۆن. له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ مینه‌ چێندراوه‌كاندا به‌لانیكه‌م هه‌شت كه‌س كوژران و ١٥ی دیكه‌یش بریندار بوون.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو له‌ سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازییه‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتوون، نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س كه‌ ره‌تیان كردووه‌ته‌وه‌ خزمه‌تی سه‌ربازیی زۆره‌ملێ بۆ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ن هه‌وڵیان داوه‌ بچنه‌ ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن.

له‌ كاتێكدا ئه‌و گرووپه‌ ویستوویانه‌ بچنه‌ ناوچه‌كانی عه‌فرین و ئیدلب كه‌ له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆندایه‌، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمه‌وه‌ ناچار كراون به‌ ناوچه‌یه‌كی مینڕێژكراودا بڕۆن.

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ مینه‌ چێندراوه‌كانیشدا به‌لانیكه‌م هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ١٥ی دیكه‌یش بریندار بوون. برینداربووان له‌ عه‌فرین چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.