ئەمريكا.. گیانله‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا 166 هه‌زاری تێپه‌ڕاند

11/08/2020 - 19:05 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لە ئەمريكا له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦٥٣ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌‌ له‌و وڵاته‌ بۆ ١٦٦ هه‌زار و ٢٧٣ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه‌‌.

لە ئەمريكا له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦٥٣ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌‌ له‌و وڵاته‌ بۆ ١٦٦ هه‌زار و ٢٧٣ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه‌‌.

ئەمريكا كه‌ له‌سه‌رئاستی جیهان زۆرترین كاریگه‌ریی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر، بووه‌ته‌ ناوه‌ندی په‌تاكه‌ و زۆرترین ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له‌ وڵاته‌كه‌ تۆماركراو.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی "Worldometer" كه‌ زانیاریی نوێكراوه‌ن سه‌باره‌ت به‌ حاڵه‌ته نوێیه‌‌كانی تووشبوون له‌ وڵاتان و هه‌رێمه‌كان، له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌مریكا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون، ٥٢ هه‌زار و ٧٠٨ كه‌س زیادیكردووه‌ و گه‌يشتووەتە پێنج ملیۆن و ٢٥٣ هه‌زار و ٧٦٥ كه‌س.

هاوكات ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ٦٥٣ كه‌س زیادیكردووه‌ و بووه‌ته‌ ١٦٦ هه‌زار و ٢٧٣ كه‌س.

ژمارەى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان وەرگرتووە و چاكبوونەتەوە دوو مليۆن ٧١٧ هەزار و ژمارەى ئەو كەسانەى پشكنينى (COVID-19)يان بۆ كراوە ٦٦ مليۆن و ١٩٠ هەزارى تێپەڕاندووە.

لەسەرانسەرى جيهان له‌ڕووی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونه‌وه‌ لە دوای ئەمريكا، هه‌ریەک له‌ بەڕازيل به‌‌ سێ مليۆن و ٥٧ هه‌زار و ٤٧٠ حاڵه‌ت، هيندستان به‌‌ دوو مليۆن و ٢٨٧ هه‌زار و ٥١١ حاڵه‌ت دێن.
لەسەر ئاستى ناوخۆی ئەمريكاش، ويلايەتى كاليفۆرنيا بە ٥٧٤ هەزار و ٢٤٠ حاڵەتى تووشبوون لە پێشەنگى ئەو ولايەتانەيە كە زۆرترين كاريگەرى ڤايرۆسى كۆرۆنايان لەسەرە. له‌دوای كاليفۆرنياش هه‌ریەک له‌ فلۆريدا به ٥٣٦ هه‌زار و ٩٦١ حاڵه‌تى تووشبوون و تێكساسيش بە ٥١٨ هەزار و ٧٠٤ حاڵەت دێت.