نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌

13/07/2020 - 09:01 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

نرخی نەوتی دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ بڕیاره‌ رێكخراوی ئۆپیك له‌باره‌ی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وته‌وه‌ كۆ ببێته‌وه‌

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، گومانەکان لەسەر ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئۆپێک، نرخی نەوتی دابەزاندووە، بەجۆرێک، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 27 سەنت دابەزیووە و بە 42 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بۆ 40 دۆلار و 27 سەنت دابەزیووە.

لە ماوه‌ی رابردوودا، ئۆپێک بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت، بڕیاریدا نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە کەم بکات، ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەبوو، بڕیارە 15ـی ئەم مانگە بۆ هەمان مەبەست جارێکی دیکە کۆببێتەوە.