ئەمریکا لەبەرامبەر 23.11 ملیار دۆلاردا 105 فڕۆکەی "F-35" دەفرۆشێتە ژاپۆن

10/07/2020 - 16:31 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

ئەمریکا لە بەرامبەر 23.11 ملیار دۆلاردا 105دانە لە نەوەی پێنجەمی فڕۆکەی "F-35" دەفرۆشێتە ژاپۆن.

ئاژانسی هەماهەنگی ئاسایشی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەزامەندی دەربڕیوە لە سەر فرۆشتنی ١٠٥ دانە لە نەوەی پێنجەمی فڕۆکەی "F-35" بە ژاپۆن لە بەرامبەردا ٢٣ ملیار و ١١ ملیۆن دۆلاردا.

لە دوای ئەو مامەڵەیەی ساڵی ٢٠١٠ کە ئەمریکا لە بەرامبەر بەهای ٢٩ ملیار دۆلار لەگەڵ سعوودیە ئەنجامی دا ئەم مامەڵەیە دەبێتە دووەم گەورەترین مامەڵەی فرۆش لە مێژووی ئەمریکادا.

بۆ ئەنجامدانی مامەڵەکەش پێویستە بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ کۆنگرێس تانە لە بڕیارەکەی وەزارەتی دەرەوە نەدات.

لەلایەکی دیکەشەوە ئاژانسی هەماهەنگی ئاسایشی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، ئەوەی خستوەتەڕوو کە واشنتۆن لەبەرامبەر ٦٢٠ ملیۆن دۆلار رەزامەندی لەسەر نۆژەنکردنەوە و نوێ کردنەوەی سیستمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت لە تایوان دەرکردوە.

هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەمریکا رەزامەندی دەربڕیوە لە بەرامبەر ١٣٠ ملیۆن دۆلاردا ٦٤ فڕۆکەی جەنگی جۆری "MK-54" بفرۆشرێنە ئەڵمانیا و لەبەرامبەر ٣٣ ملیۆن دۆلاردا ٢٩ دانەی دیکە لە هەمان جۆری فڕۆکە بفرۆشرێنە بەلجیکا.