سه‌رۆكى ئێران: ئاماده‌كاری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی دووه‌می كۆڕۆنا كراوه‌

04/06/2020 - 17:21 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌كاری باشی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی دووه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامداوه، ده‌شڵێت: رێكاره‌كان به‌جددی وه‌رنه‌گیرێن ژماره‌یه‌كی زۆرتری قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه.

حه‌سه‌ن رۆحانی، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌كاری باشی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی دووه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامداوه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌گه‌ر شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا ده‌ستپێبكات ئه‌وا رێكاری توند و تایبه‌ت له‌سه‌رانسه‌ری ئێراندا ده‌گرنه‌به‌ر.

راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر رێكاره‌كان به‌جددی وه‌رنه‌گیرێن و دووباره‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ كاره‌ساتی گه‌وره‌تر و ژماره‌یه‌كی زۆر تری قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش كێشه‌ بۆ ژیانی هاووڵاتیان دروست ده‌كات و زیانێكی گه‌وره‌ به‌ ئابووری ئێران ده‌گه‌یه‌نێت.