کۆشکی سپی مانەوەی وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە پۆستەکەی پشتڕاست دەکاتەوە

04/06/2020 - 09:41 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

کۆشکی سپی مانەوەی وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە پۆستەکەی پشتڕاست ڕاگه‌یاند

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند: وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئێسپەر هێشتا لە پۆستەکەیدا ماوەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی پێشبینی ئەوە دەکرا ترامپ لە پۆستەکەی دووریبخاتەوە.

مارک ئێسپەر ماوه‌یه‌ك به‌رله‌ ئێستا وتی هێزی سەربازی بۆ چەسپاندنی یاسا لە خۆپیشاندانەکانی ئێستای وڵاتەکەدا بەکارنایەت، ئەمەش پێچەوانەی قسەکانی ترامپ بوو کە هۆشیاریدابوو لەسەر ئەوەی هێزی سەربازی ڕەوانەی ویلایەتەکان دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شەقامەکان.

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕاشیگه‌یاندووه‌ " تا ئێستا، وەزیر ئێسپەر لە پۆستەکەیدا ماوەتەوە، ئەگەر ترامپ چیتر متمانەی پێنەکات ئەوا لە داهاتوودا بە هەمووان دەڵێین."