دوای دوو مانگ لەداخستنی.. ئەمرۆ بۆ نوێژی بەیانی مزگەوتی مەدینە كرایەوە

31/05/2020 - 10:44 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

دوای دوو مانگ لەداخستنی،ئەمرۆ بۆ نوێژی بەیانی مزگەوتی مەدینە كرایەوە بەپێی رێنماییەكانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا موسڵمانان روویان لەمزگەوتی پێغەمبەر كرد سڵاوی خوای لەسەر بێت.

ئاژانسی هەواڵی سعودیە بڵاویكردەوە:سەر لەبەیانی ئەمرۆ لەكاتی نوێژی بەیانی دوای داخستنی بۆ زیاتر لەدوو مانگ ئەمرۆ دەرگای مزگەوتی مەدینەیان كردەوەو نوێژی بەیانی ئەنجامدرا.

هەروەها هەر لەم بەیانییە تەواوی مزگەوتەكانی سعودیە كرانەوە بەرووی نوێژخوێنان كەزیاتر لەدوو مانگە داخراون و رێكارەكانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆناش جێبەجێكران،كەهەر نوێژخوێنێك دوو مەتر لەوەی تەنیشت خۆی دوور بووە.
هەروەها تەواوی بەڕادەو سەلاجەكانی مزگەوتەكەو شوێنی ئاودەست و دەست نوێژ هەڵگرتنیش داخراوە بوون، ئەمەش وەك رێكارێكی خۆپارێزی لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە.

لە17ی ئاداری رابردوودا،حكومەتی سعودیە بریاری دا بەداخستنی مزگەوتەكانی وڵاتەكەی بەهەردوو مزگەوتی حەرام ومەدینە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناوچەكە دا.

هەتا دوێنێش ژمارەی توشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسعودیە گەیشتووەتە 83 هەزار و 384 كەس، ولەو ژمارەیەش 480 كەس گیانیان لەدەست داوە.