فه‌له‌ستینیه‌كی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌لایه‌ن پۆلیسێكی ئیسرایل ده‌كوژرێت

30/05/2020 - 18:43 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند كە كوشتنی فەڵەستینیەكی خاوەن پێدوایستی تایبەت لە لایەن پۆلیسی ئیسرائیلەوە لە قودسی داگیركراو، تاوانێكی تیرۆریستییە.

لەوبارەوە گوتەبێژی بزوتنەوەی حەماس، حازم قاسم لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بەوەداوە، كوشتنی فەڵەستینیەكی خاوەن پێدوایستی تایبەت لە لایەن پۆلیسی ئیسرائیلەوە لە قودسی داگیركراو، تاوانێكی تیرۆریستییە و گوتیشی:
ئەو تاوانانە بەردەوام دەبن بە سووتەمەنی بۆ شۆڕشی گەل كە هەرگیز راناوەستێت تا ئەو كاتەی داگیركار بە تەواوی لەسەر خاكی فەڵەستین نەكشێتەوە".
جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی كە وەڵامی گەلی فەڵەستینی لەسەر ئەو تاوانانە، بەشێوەی بەرەنگاربوونەوەیەكی نوێ دەبیت.

حازم قاسم راشیگەیاند ئیدانەی ژمارەیەك لایەن بێ‌ ئەوەی ناویان ئاشكرا بكات دەكەن لەوەی هەوڵی ئاساییكردنەوە لەگەڵ ئیسرائیل دەدەن و روونیكردەوە كە بێ گومان هەر لایەنێك هەوڵی ئاساییكردنەوە لەگەڵ ئیسرائیل بدات ئەوەیش دەبێت بە هاوبەش لەگەڵ ئیسرائیلی داگیركار لە رشتنی خوێنی فەڵەستینییەكان.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە كە پاسەوانانی پۆلیسی ئیسرائیل قودسی رۆژهەڵاتی دادگیركار تەقەیان لە گەنجێكی فەڵەستینی خاوەن پێدوایستی تایبەت كردووە كە بەهۆیەوە گەنجەكە كوژراوە.