حه‌ماس: كوشتنی فه‌ڵه‌ستینیه‌كی كه‌مئه‌ندام له‌لایه‌ن پۆلیسى ئیسرائیله‌وه، تاوانێكی تیرۆریستییه

30/05/2020 - 17:39 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

سپێده‌ - سه‌رهه‌د ئه‌حمه‌د

بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس رایگه‌یاند: كوشتنی فه‌ڵه‌ستینیه‌كی خاوه‌ن پێدوایستی تایبه‌ت له‌ لایه‌ن پۆلیسی ئیسرائیله‌وه‌ له‌ قودسی داگیركراو، تاوانێكی تیرۆریستییه‌.

له‌وباره‌وه‌ وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس، حازم قاسم له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، كوشتنی فه‌ڵه‌ستینیه‌كی خاوه‌ن پێدوایستی تایبه‌ت له‌ لایه‌ن پۆلیسی ئیسرائیله‌وه‌ له‌ قودسی داگیركراو، تاوانێكی تیرۆریستییه‌ و گوتیشی: ئه‌و تاوانانه‌ به‌رده‌وام ده‌بن به‌ سووته‌مه‌نی بۆ شۆڕشی گه‌ل كه‌ هه‌رگیز راناوه‌ستێت تا ئه‌و كاته‌ی داگیركار به‌ ته‌واوی له‌سه‌ر خاكی فه‌ڵه‌ستین نه‌كشێته‌وه‌.

جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ وه‌ڵامی گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌، به‌شێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌بیت.

حازم قاسم راشیگه‌یاند: ئیدانه‌ی ژماره‌یه‌ك لایه‌ن بێ‌ ئه‌وه‌ی ناویان ئاشكرا بكات ده‌كه‌ن له‌وه‌ی هه‌وڵی ئاساییكردنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌ده‌ن و روونیكرده‌وه‌ كه‌ بێ گومان هه‌ر لایه‌نێك هه‌وڵی ئاساییكردنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بدات ئه‌وه‌یش ده‌بێت به‌ هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئیسرائیلی داگیركار له‌ رشتنی خوێنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان.

به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ پاسه‌وانانی پۆلیسی ئیسرائیل قودسی رۆژهه‌ڵاتی دادگیركار ته‌قه‌یان له‌ گه‌نجێكی فه‌ڵه‌ستینی خاوه‌ن پێدوایستی تایبه‌ت كردووه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ گه‌نجه‌كه‌ كوژراوه‌.