خواردنی گۆشتی سەگ لە شارێكی چین قەدەغە دەكرێت

02/04/2020 - 14:50 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

شاری شینزین له‌ هه‌رێمی گوانگدۆنگی چین، به‌ یاسا رێگری له‌وه‌ ده‌كات، له‌مه‌ودا هاووڵاتیان گۆشتی سه‌گ بخۆن.

ئه‌و رێگریه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی به‌شێك له‌ توێژینه‌وه‌كان كه‌ ده‌ریانخستووه‌ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌ نێوان بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و خواردنی گۆشتی ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كان هه‌یه‌.

پێشتر گۆشتی سه‌گ له‌ بازاڕه‌كان خواستێكی زۆری له‌سه‌ر بووه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئێستا خه‌ڵك كه‌متر رووی تێده‌كه‌ن.