ته‌ندروستی ئێران: به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی كحولی ساخته‌ 320 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

31/03/2020 - 16:41 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێدە

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند: به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی كحولی ساخته‌ 320 كه‌س له‌ ئێران له‌م ماوه‌یه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

كیانووش جیهانپوور وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگەیاند: له‌م ماوه‌یه‌دا به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی كحولی ساخته‌ 320 كه‌س له‌ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 3117 كه‌سیش ژه‌هراوی بوون كه‌ 1139 كه‌سیش له‌ نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.

ڕاشیگه‌یاند: 62 كه‌سیش به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ماده‌ی كحولی ساخته‌ چاویان له‌ده‌ستداوه‌ و 284 كه‌سیش زیان به‌ گورچیله‌یان گه‌یشتووه‌.