نەخۆشخانە هەزار قەرەوێڵەییەکەی چین تەواو كرا

03/02/2020 - 00:49 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

بەپێی زانیاریی میدیاکانی چین، یەکێک لەو نەخۆشخانە ئیمێرجنسییانەی کە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستکراوە تەواوبووە کە نەخۆشخانەی هوشینشان لە ووهان و بڕیارە سبەی 3ی شووباتی 2020 بەمەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشەکان سەردانی بکەن.

چین لە ماوەی 9 ڕۆژدا نەخۆشخانەكه‌ی  لە شاری وۆهان کە 1000 قەرەوێڵەییە و بۆ نەخۆشەکانی کۆرۆنایە  ئاماده‌ كردو و بڕیارە 1400 پزیشکی سوپای چین تێدا كار بکەن.

ئەو پزیشکانە ئەزموونی چالاکی لە کاتی پەرەسەندنی ڤایرۆسی سارس و ئێبۆلایان هەیە.

نەخۆشخانەیەکی دیکە بۆ هەمان مەبەست لە 6ی شووبات تەواودەبێت کە زیاتر لە هەزار و 300 قەرەوێڵەیە و ناوی نەخۆشخانەی لیشینشان-ە، بڕیاروایە لە 7ی شووبات بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشەکان سەردانی بکەن.

کردنەوەی و دروستکردنی ئەو دوو نەخۆشخانە لەکاتێکدایە کە تاوەکو ئێستا 305 کەس بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چێن گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 15 هەزار کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.