توركیا : ئەمریكا هاوكاری پەكەكەو پەیەدە دەكات

04/02/2018 - 10:51 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند: ئەمریكا بە پشتیوانی كردن لە پەكەكەو پەیەدە نەك هەر ئاسایشی توركیا كە هاوكاری كۆنی نێوان ئەنقەرەو واشنتۆن ژەهراوی دەكات.

(مەولود چاوش ئۆغڵۆ) وەزیری دەرەوەی توركیا لە میانەی گفتوگۆیەكی خۆی لەگەڵ گۆڤاری لایف وتی: ئەمریكا بە پشتیوانی كردن لە پەكەكەو پەیەدە نەك هەر ئاسایشی توركیا كە هاوكاری كۆنی نێوان ئەنقەرەو واشنتۆن ژەهراوی دەكات.

ئەو وتیشی، پەیوەندی نێوان ئەمریكاو توركیا لە سەردەمێكی هەستیار دایە، ئێمە دژی ئەوەین كە ئەمریكا لە پەكەكەو ڕێكخراوی گولەن پشتیوانی بكات، ئێمە هاوپەیمانی ئەمریكا لە ناتۆ داین و وا باشترە كە ئەمریكا شتی كاتی قوربانی ئەم بابەتە نەكات.

چاوش ئۆغڵۆ بێ ئەوەی ئاماژە بە هێرشی وڵاتەكەی بۆ سەر عەفرین بكات، سەبارەت بە سوریا وتی: داهاتووی سوریا دەبێت لەلایەن خودی سوورییەكانەوە دیاری بكرێت، ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان بۆ سەركەوتنی دانوستانەكانی سۆچی، ژنێڤ و ئەستانە دەدەین، پێشی وابوو دەبێت جیهان خۆی بۆ یارمەتی خەڵكی سوریاو گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سوریا ئامادە بكات.

ئۆغڵۆ سەبارەت بە عێراق وتی: بە نیسبەت ئێمەوە یەكپارچەیی خاكی عێراق هێڵی سوورەو هەر بەم بۆنەشەوە دژی ڕیفراندۆمەكەی هەرێم وەستاینەوە، ئەگەر بەغداو هەرێم گفتوگۆ بكەن توركیا گەورەترین پشتیوانیان لێ دەكات، ئێستە گروپە چەكدارەكانی داعش شكستی هێناوە، توركیا بۆ شكستی داعش زیاترین هاوكاری وڵاتانی دراوسێی خۆی كرد.

سەبارەت بە كوردانی سوریا وتی، پەیەدە لقی پەكەكە لە سوریایەو لە دوای ئەوەیە تاكوو لە سوریا دەسەڵات لە دەست بگرێت، بەڵام ئێمە هەرگیز ئەمە قبوڵ ناكەین.