مۆبایلێک بە پەپکەیەکی ھاوشێوەی تەلەفۆنی کلاسیکی دروستدەکرێت

19/02/2020 - 11:25 بڵاوکراوەتەوە لە ته‌كنۆلۆجیا

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

 

دوور لە ئاڵۆزی مۆبایلە ھۆشمەندەکانی ئەم سەردەمە ، ئەندازیارێکی ئەمریکی ھەستاوە بە دروستکردنی مۆبایلێک و ئەم مۆبایلەش پەپکەیەکی سوڕاوه‌ی لەخۆگرتووە ، ھاوشێوەی تەلەفۆنه‌ کلاسیکییەكان ، کە لە ساڵانی ھەشتاکان و پێش ئەوکاتەش بوونیان ھەبوو .

ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی لە رێگەی ئەم ئامێرە نوێیە کاتێکی زیاتری پێویستە بە بەراورد بە مۆبایلە ھۆشمەندەکان ، بەڵام کارەکە سەبارەت بە "جۆستن ھاوبیت" ـی ئه‌ندازیار  جیاوازه‌ و ، مۆبایلەکەی خاوەنی چەند تایبەتمەندییەکەی جیاوازه‌ ، وەکو بوونی دوگمەی پەیوەندیکردنی خێرا .

هه‌ر ئه‌م ئامێره‌ مۆبایله‌ ، شەشەیەکی ئەلیکتڕۆنی له‌خۆگرتووه‌ و لەم شاشەیەش پەیوەندییە ھاتووەکان و دەرچووەکان دەردەکەون ، بە بێ ئەوەی ھیچ ووزەیەک له‌ مۆبایله‌كه‌ بەفیڕۆبڕوات .

هه‌روه‌ك " هاوبیت "ـی ئه‌ندازیار هه‌ستاوه‌ به‌ به‌كارهێنانی تابلۆیه‌كی تایبه‌تی بۆ به‌ستنه‌وه‌ی پێكهاته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی مۆبایله‌ نوێییه‌كه‌ی ، له‌ پاشان له‌ نێو به‌رگێكی داناوه‌ ئه‌و به‌رگه‌ش  به‌ پرێنته‌ری سێ دووری دروستكراوه‌ و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كانیش به‌ ئاسانی ئه‌نجامده‌درێن .

كاتێكیش پرسیار له‌و ئه‌ندازیاریه‌ ئه‌مریكییه‌ كرا ، ئایا پێوسته‌ له‌م سه‌رده‌مه‌ مۆبایلێك خاوه‌نی په‌پكه‌یه‌كی ته‌له‌فۆنه‌ كلاسیكییه‌كان بێت ، له‌ وه‌ڵامدا ووتی :" بۆچی مۆبایل به‌ په‌پكه‌ بێت ؟ چونكه‌ ئێمه‌ له‌ جیهانێكی ئاڵۆز و بێزاركه‌ر ده‌ژین  ، پڕه‌ له‌و كه‌سانه‌ی له‌ رێگه‌ی  مۆبایل به‌ په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر توند به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستراوه‌نه‌ته‌وه‌ ، ته‌نها له‌ رێگه‌ی شاشه‌ی مۆبایل و ده‌ستلێدان له‌ شاشه‌كه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ده‌به‌ستن ، به‌ بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌و شاشه‌یه‌ مانای چی یه‌ و لێی تێبگه‌ن ، بۆیه‌ من ویستم شتێك دروستبكه‌م ، كه‌ به‌ته‌واوی خاوه‌ندارییه‌كه‌ی بۆ من بگه‌ڕێته‌وه‌ و ، ناردنی كورته‌ نامه‌شم بۆ زیادنه‌كردووه‌ .

 

ئاماده‌كردنی : هیوا قادر