رۆبۆتێك ..چه‌ند ئه‌ركێك ئه‌نجام ده‌دات

07/10/2018 - 10:05 بڵاوکراوەتەوە لە ته‌كنه‌لۆژیا

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

رۆبۆتێك دروست كراوه‌ ، ئه‌م رۆبۆته‌ ده‌توانێت چه‌ند ئه‌ركێكى جۆراوجۆر ئه‌نجام بدات ، هه‌ر بۆیه‌ به‌ رۆبۆتێكى جیاواز و ده‌گمه‌ن له‌ جۆرى خۆى داده‌ندرێت و ، ده‌توانێت له‌سه‌ر ئاو بڕوات و به‌سه‌ر زه‌ویش بگه‌ڕێت ، له‌ هه‌مان كاتدا له‌ نێوان ئه‌م دوو ژینگه‌ جیاوازه‌ هاتوچۆ بكات .
ئه‌وه‌ى ئه‌م رۆبۆته‌ ده‌كاته‌ رۆبۆتێكى ده‌گمه‌ن ، ئه‌نجامدانى چه‌ند ئه‌ركێكى جیاوازه‌ و له‌ هه‌مان كاتدا قه‌باره‌كه‌ى بچووكه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كى زۆر جیاواز به‌ به‌راورد به‌ رۆبۆته‌كانى تر دروست كراوه‌ .
یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى ترى له‌م رۆبۆته‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌توانێت كێش و قوڕساییه‌ك به‌رزبكاته‌وه‌ كه‌ هێنده‌ى كێشى خۆى بێت ، ئه‌ركى سه‌خت و گه‌وره‌ش كه‌ رووبه‌رووى ئه‌و كه‌سانه‌ بووه‌ته‌ كه‌ رۆبۆته‌كه‌یان دروستكردووه‌ ئه‌وه‌یه‌ ، چۆن بتوانن له‌ ئاو بیهێننه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ى خێرایى خۆى له‌ده‌ست بدات، هه‌روه‌ها كێشه‌ى تر كه‌م بوونه‌وه‌ى جوڵه‌ و چاڵاكیه‌كه‌یه‌تى له‌وكاته‌ى له‌گه‌ڵ ته‌نه‌كانى تر لێكده‌خشێت .
توێژه‌ران توانیویانه‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌ بكه‌ن ، ئه‌ویش به‌ دانانى چه‌ند شێوه‌ ئیسفه‌نجێك له‌سه‌ر قاچه‌كانى پێشه‌وه‌ى ، ئه‌م جۆره‌ش تواناى به‌رزكردنه‌وه‌ى بۆ كێش و قوڕسایى زیاد ده‌كات .
هه‌روه‌ك توێژه‌ران كار له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ن ، تاكو رۆبۆته‌كه‌ بتوانێت له‌ نێو ئاو جارێكى تر به‌ ئاسانى بگه‌ڕێته‌وه‌ نێو ووشكانى به‌ بێ ئه‌وه‌ى پێویست بكات به‌سه‌ر به‌رزیه‌ك بكه‌وێت .

ئاماده‌كردنى : هیوا قادر