ئه‌بده‌یتكردنه‌وه‌ى "واتساب " ده‌بێته‌ هۆى سڕینه‌وه‌ى هه‌موو گفتوگۆكان

27/08/2018 - 09:44 بڵاوکراوەتەوە لە ته‌كنۆلۆجیا

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

كۆمپانیاى "واتساب " رایگه‌یاند " ئه‌بده‌یتكردنه‌وه‌ بۆ ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ى ئه‌نجامده‌دات ، ئه‌م ئه‌بده‌یتكردنه‌وه‌یه‌ش ده‌بێته‌ هۆى سڕینه‌وه‌ و نه‌مانى هه‌موو گفتوگۆ و چاتكردنه‌ كۆنه‌كان ، له‌ نێوانیشیان وێنه‌ و دیمه‌نه‌ ڤیدیۆییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌ .
پڕۆسه‌ و كردارى سڕینه‌وه‌ى گفتوگۆكان ، وه‌ك به‌شێك له‌و رێككه‌وتنه‌ داده‌ندرێت كه‌ خزمه‌تى به‌كارهێنه‌رانى ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ راسته‌وخۆكه‌ ده‌كات ، ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ش له‌سه‌ر ئاستى جیهان به‌ربڵاوترینه‌ ، هه‌روه‌ك رۆژنامه‌ى "ئینیدپێندنت "ى به‌ریتانیش دووپاتیكردووه‌ته‌وه‌ .
ئه‌پڵكه‌یشنى "واتساب " كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاى "فه‌یسبووك " خاوه‌نداریه‌تى ده‌كرێت ، به‌ پێى ئه‌و رێ و شوێنه‌ى ئه‌نجامیده‌دات ، له‌ دوایى ئه‌بده‌یتكردنه‌وه‌كه‌ كار له‌سه‌ر كۆپى كردنى كۆپه‌یه‌كى داتا و روونكردنه‌وه‌ى به‌كارهێنه‌رانى ئه‌پڵیكه‌یشنى "واتساب " ده‌كات و ، له‌سه‌ر "سێرڤه‌ره‌كانى " كۆمپانیاكه‌ش به‌ بێ هیچ به‌رامبه‌رێك سه‌یڤیان ده‌كات ، ئه‌مه‌ش پارێزگارى و بوارێكى "سیكیوریتى " زیاتر بۆ به‌كارهێنه‌ران به‌ گشتى دابین ده‌كات .
كردارى "ئه‌بده‌یتكردنه‌وه‌كه‌ " واتا سڕینه‌وه‌ و نه‌مانى هه‌موو گفتوگۆكانى پێشوو ، ئه‌مه‌ش له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى داهاتوو ده‌بێت ، ئه‌گه‌ریش به‌كارهێنه‌ر هه‌ڵنه‌ستێت به‌ كۆپى كردنى گفتوگۆكانى پێشووى كه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ساڵ بێت ، ئه‌وكات به‌ گه‌یشتن به‌ (12)ى تشرینى دووه‌مى داهاتوو هه‌موو شتێك بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ ده‌سڕێته‌وه‌ " .
كۆمپانیاكه‌ ئامۆژگارى به‌كارهێنه‌رانى كردووه‌ ، كۆپه‌یه‌كى یه‌ده‌گى داتاكانیان له‌ ئه‌كاونتى خۆیان هه‌ڵبگرن ، چونكه‌ له‌ دواى (12)ى مانگى تشرینى داهاتوو داتا كۆنه‌كان و یاده‌وه‌ریه‌كانى پێشوو له‌ده‌ست ده‌ده‌ن .

داڕشتنه‌وه‌ : هیوا قادر