ئه‌مازۆن عه‌رشی ئه‌پڵ ده‌هه‌ژێنێت

19/07/2018 - 15:18 بڵاوکراوەتەوە لە ته‌كنه‌لۆژیا

سپێده‌ _ دیار جه‌میل

بۆ یه‌كه‌مجار به‌های بازاڕكردنی كۆمپانیای ئه‌مازۆن گه‌یشته‌ 900 ملیار دۆلار.

دوای ئه‌وه‌ی جیف بیزۆس كۆمپانیای زه‌به‌لاحی ئینته‌رنێتی ئه‌مازۆنی دامه‌زراند له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه‌ كه‌ كاری بازاڕكردنی ئۆنلاین ده‌كات له‌ 1994ه‌وه‌، كۆمپانیاكه‌ هه‌موو به‌ربه‌ستێك و مه‌ترسیه‌كی له‌ناوچوونی بڕی كه‌ توشی زۆربه‌ی كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆژيیه‌كان بووه‌ته‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مازۆن پێشانگایه‌كی كرده‌وه‌ له‌ماوه‌ی ڕۆژێكدا توانی دوێنێ به‌ به‌های 100 ملیۆن دۆلار كاڵا بفرۆشێت.

به‌مه‌ش ڕێژه‌ی فرۆشی گه‌یانده‌ 902 ملیار دۆلار و نزیك بووةوة له‌ گه‌وره‌ترین فرۆشیار كه‌ كۆمپانیای ئه‌ليكترۆنی ئه‌پلَه‌ به‌ 935 ملیار دۆلار.


داڕشتنه‌وه‌: محه‌مه‌د شه‌هاب