كورته‌                      SpedaXCorona

ته‌ندروستی جیهانی: قه‌یرانی كۆڕۆنا كاریگه‌ری بۆ ساڵه‌كانی دوای خۆشی ده‌مێنێته‌وه‌

02/08/2020 - 11:00 بڵاوکراوەتەوە لە كۆڕۆنا

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م قه‌یرانه‌ ته‌ندروستیه‌ی له‌ ئێستادا روبه‌ڕووی جیهان بووه‌ته‌وه‌ هه‌ر 100 ساڵ جارێك رووده‌دات و كاریگه‌ریشی بۆ ساڵه‌كانی دوای خۆشی ده‌مێنێته‌وه‌.

تێدرۆس ئه‌دهانۆم له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ، ئه‌م قه‌یرانه‌ به‌رجه‌سته‌ی قه‌یرانێكی ته‌ندروستی ده‌كات، كه‌ له‌ هه‌ر سه‌ده‌یه‌كدا ته‌نها یه‌ك جار ڕووده‌دات.

سه‌باره‌ت به‌ داهاتوی ڤایرۆی كۆرۆناش ده‌ڵێت" كۆڤید-19 بۆ مانه‌وه‌ لێره‌یه‌، جارێ زوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانین تا چه‌ندێك به‌رگری سروشتی له‌شی مرۆڤ له‌به‌رامبه‌ر كۆرۆنادا به‌رگه‌ده‌گرێت".

ئه‌دهانۆم باسیله‌وه‌شكرد" له‌ چه‌ند مانگی رابردودا چه‌ندینجار پیشبینی له‌مجۆره‌مان خستبوه‌روه‌، به‌ڵام ئێستا به‌ پشتبه‌ستن به‌ ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌ی زانستی زیاتر له‌و پێشبینیه‌ دڵنیاین".

سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی سه‌باره‌ت به‌ كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌و پێكوتانه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ندین وڵاته‌وه‌ په‌ره‌یانپێدراوه‌، گومانی خۆی نیشاندا له‌ دروستبونی سیسته‌می به‌رگری به‌كۆمه‌ڵ دژی نه‌خۆشیه‌كه‌.