كورته‌                      SpedaXCorona

یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا له سه‌ڵاحه‌دین تۆمار کرا

26/03/2020 - 18:51 بڵاوکراوەتەوە لە كۆڕۆنا

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند: یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ پارێزگاکە دەستنیشانکراوە، كه‌ هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 70 ساڵه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌: هاوڵاتییه‌كی ناحیه‌ی ئه‌سحاقی كه‌ ته‌مه‌نی 70 ساڵه‌، له‌ دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ركه‌وتوه‌، كه‌ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوه‌.

به‌گوێره‌ی دواین ئاماری توشبوانی كۆرۆنا، تا ئێستا ژماره‌ی توشبوان گه‌یشتوه‌ته‌ 383 حاڵه‌ت و 36 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ تۆماركراوه‌، هاوكات 105 كه‌سیش ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه‌و چاكبونه‌ته‌وه‌.