دیجیتال میدیای سپێده
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو فۆڕمی دامەزراندنی سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵیەکان لە کەرتی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو له بڵاوكراوهیهكدا رایدهگهیهنێت،"وێنەیەک لەو فۆرمەی کە تاکە فۆرمی فەرمی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوە لەسەرجەم فەرمانگە کشتوکاڵیەکان بەپێی شوێنی جوگرافی بەردەست دەبێ ،لەرێکەوتی 2022/7/3 تاوەکو 2022/8/1 وەربگرن ".
ئهوهش هاتووه،"سەرجەم دەرچووانی دانەمەزراو لەبەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری دەتوانن سوودی لێوەر بگرن لە چوارچێوەی پلان و رێکارەکانی دامەزراندنی سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵیەکان لە کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان".
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، 5 هەزار دەرچووی بەشەکانی کشتوکاڵ و فێتێرنەری دادەمەزرێن.