دیجیتال میدیای سپێده
نوێنهری دهزگای لوتكه رایدهگهیهنێت، ڕۆژی پێنج شەممە تەرمی سێ کۆچبەری تری کورد دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە.
شێخ حسێن نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی یۆنان ڕایگەیاند ڕۆژی پێنج شەممە 30/6/2022 کاتژمێر 4:05 خولەکی سەر لە ئێوارە تەرمی سێ کۆچبەرە کوردە دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە کە دووان لەو تەرمانە منداڵێکی شەش ساڵە و منداڵێکی نۆساڵانە.
نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی یۆنان ڕایگەیاند، دوای زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر ڕووداوی ژێر ئاو کەوتنیی یەختێکی کۆچبەران لە 21/12/2021 نزیک دورگەی سانتۆرینی یۆنان تەرمی ئەوسێ کۆچبەرە کوردە بە چەند قۆناغێکی جیا جیا لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان دۆزراونەتەوە.