د.موسەننا ئەمین: كەیسی گەڕاندنەوەی پەنابەرە كوردەكانی بەریتانیامان لە هەموو ئاستێك جوڵاندوە و ناكرێ ئه‌م سته‌مه له په‌نابه‌رانى كوردى به‌ریتانیا بكرێت
له‌باره‌ى پرسى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و په‌نابه‌ره كوردانه‌ى كه له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه حكومه‌تى به‌ریتانیا ئاماده‌كارى بۆ ده‌كات د.موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كوتله‌ى یه‌كگرتوو رایگه‌یاند: بڕیارى ناردنه‌وه‌ى ئه‌م په‌نابه‌ره كوردانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌و وڵاته‌وه ده‌رچووه نه‌ك دادگاكان، حكومه‌تى هه‌رێمیش له ڕوونكردنه‌وه‌ى بۆ ئێمه ده‌ڵێن هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌م په‌نابه‌رانه نه‌كراوه.
ئه‌ندامه‌كه‌ى كوتله‌ى یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتیشى: له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان ئه‌م كه‌یسه‌مان جوڵاندوه كه ناكرێ ئه‌م سته‌مه له په‌نابه‌رانى كوردى به‌ریتانیا بكرێت به‌رده‌وامیش ده‌بین له فشاركردن له هه‌موو ئاسته‌كان.