دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لهگهڵ نوری مالیكی كۆبوویهوه و پێی ڕاگهیاند، بەردەوامی كێشەكانی هەرێم و بەغدا، لەزیانی هەردولایە
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بۆ نوری مالیكی: بەردەوامی كێشەكانی هەرێم و بەغدا، لەزیانی هەردولایە
لە میانەی سەردانەكەیان بۆ بەغدا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 23-5-2022، شاندێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە سەرۆكایەتی بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەشاری بەغدا لەگەڵ بەڕێز نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و شاندی یاوەری كۆبونەوە
لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆزینەوەی چارەسەرێك كرا بۆ دۆخی چەقبەستوی عێراق و ڕێكخستنەوەی نێو ماڵی كوردی و شیعی و هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و سەرۆك وەزیران بەڕێككەوتن كە بە هەموانەوە كار بكرێت بۆ باشتركردنی باری ئابوری و ژیانی تاكی عێراقی و كوردستانی
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەختیكردەوە بەردەوامی كێشەكانی هەرێم و بەغدا لەزیانی هەردولایە بۆیە پێویستە بەغداو هەرێم كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن.
هەر لەو دیدارەدا، بەڕێز نوری مالیكی دەستخۆشی ئاڕاستەی شاندی باڵای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد.