دیجیتال میدیای سپێده
لە دوێنێ یەك شەممەوە شەپۆلێكی بەفربارین چەند شارێكی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوەو پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا سبەی و دووسبەی پشووی فەرمی بێت و دوای ئەویش پارێزگای هەلەبجە كردیە پشوو.
لەمبارەیەوە كاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ سپێدهی رایگەیاند: سێشەمە و چوار شەمە پشووی فەرمیە لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حکومەتدا لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە.
جێگەی باسە، شەپۆلێكی سەرماو سۆلەو بەفربارین هەرێمیی كوردستانی گرتۆتەوەو بەهۆی زۆری بەفربارین لە بەشێك لەشارەكانی هەرێم هاتوچۆ پەكی كەوتوەو بەو هۆیەشەوە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە پشوویان ڕاگەیاندووە.