دیجیتال میدیای سپێده
ئه‌و كۆچبه‌ره كوردانه‌ی له سنوری فیله‌ندا له‌لایه‌ن پۆلیسی روسیاوه ده‌ستگیر كرابوون ، ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ هه‌رێم.
دوای ئه‌وه‌ی له 7-11-2021 به‌شێك له هاولاتیانی هه‌رێمی كوردستان كۆچیان كرد بۆ سنوره‌كانی بیلاروسیا به‌شێكیان سنوره‌كانی بیلاروسیا جێده‌هێلن له‌سه‌ر سنوری فیڵهندا 19 كۆچبه‌ر كه ئافرهتێكیشیان له‌گه‌لدا بوو له 25-11-2021 له‌لایه‌ن پۆلیسه‌كانی رۆسیاوه ده‌ستگیر ده‌كرێن و ده‌گوازرێنه‌وه بۆ گرتوخانه‌یه‌كی شاری سانت پیترسبۆرگ له رووسیا، بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌س هه‌والیان نازانێت.
له رێگه‌ی (دیار سه‌نگه‌سه‌ری) هه‌والی ئه‌و 19 كۆچبه‌ره گیراوه به دكتۆر موسه‌ننا ئه‌مین په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتوو ده‌ده‌ن.
دكتۆر موسه‌ننا ئه‌مین دوای هه‌ول و ماندووبونێكی زۆر ، له‌رێگه‌ی سه‌فاره‌تی روسیاوه بریاری گه‌راندنه‌وه‌یان ده‌درێت بۆ هه‌رێمی كوردستان.
كۆچبه‌ره گیراوه‌كان به دیار سه‌نگه‌سه‌ریان راگه‌یاند"سوپاسی دكتۆر موسه‌ننا ئه‌مین ده‌كه‌ین كه هه‌ول و ماندوبونێكی زۆری بۆ داوین له‌و ماوه تا بریاری گهراندنهوهمان دراوه له‌لایه‌ن حكومه‌تی روسیاوه".
بریاره كاتژمێر 1:00 شه‌وی 18 ئه‌م مانگه له‌رێگه‌ی فرۆكه‌وه ئه‌و 19 كۆچبه‌ره گیراوه بگه‌ڕێندرینه‌وه بۆ فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن خانه‌واده‌كانیان پێشوازیان لێبكرێت.