دیجیتال میدیای سپێده
به‌شێك له‌هاوڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه رایانگه‌یاند: به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌م به‌شێك له‌هاوڵاتیانی هه‌له‌بجه گردبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌هۆی وه‌رگرتنی پاره‌ی زۆر له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌كۆمپانیا بۆ عه‌ریزه‌ی هاووڵاتیان .
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه ئه‌وه‌یان خستۆته ڕوو: كه ماوەی چەند مانگێک به‌ر له‌ئێستا به‌شێك له کۆمپانیاكان لەبری 3 هەزار بۆ هەر عەریزەیەک 15 هەزار دینار لەهاوڵاتیان وەردەگرت ، بەداخەوە هەفتەیەکە دووباره دەستیان بەم کار کردووە و حسابیان بۆ پارێزگار و قایمقامیش نەکردووە و ئەوانیش ناڕازین.
بڕیاره به‌یانی كاتژمێر 9:30 له‌به‌رده‌م دادنووسی هه‌ڵه‌بجه پشت دائیره‌ی كاره‌با به‌شێك له هاووڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه گردببنه‌وه و ناره‌زایه‌تی ده‌رببرن و فشارێکی توندبخه‌نه سه‌ر ئەو کۆمپانیایانه و چیتر نەهێڵین ببنە بارگرانی بۆ خەڵک، بۆ ئەمەش داوا له‌هاوڵاتیانی تر ده‌كه‌ن ئامادەی گردبوونه‌وه‌كه ببن