دیجیتال میدیای سپێده
بە فەرمانی مەسرور بارزانی له‌مه‌ودوای حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ر30 رۆژ جارێك مووچه دابه‌شده‌كات ، ئەگەر بەربەستی بۆ دروستنەکرێت، له رێكه‌وتنی نێوان هەولێر و بەغدا.
به‌پێی هەواڵێکی میدیاکانی نزیک پارتی "بە فەرمانی مەسرور بارزانی لەمەودوا مووچە 30 رۆژ جارێک دابەشدەکرێت و وەزارەتی دارایی بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستیدایە سەرپشک دەبێت لە دیاریکردنی رێژەی لێبڕینەکەی".
حکومەتی هەرێمی کوردستان پشت بە داهاتی نەوت وچه‌ند داهاتیكی تری ناوخۆیی ده‌به‌ستێت بۆ دابینکردنی مووچە.
ئەگەر بەربەستی بۆ دروستنەکرێت، له رێكه‌وتنی نێوان هەولێر و بەغدا، ئەوا مووچە لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت.
لەمانگی داهاتوودا پرۆژە یاسای بودجەی عێراق یەکلایی دەبێتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە لە هەموو بارێک‌دا 30 رۆژ جارێک مووچە بدات.