دیجیتال میدیای سپێده
له تۆره كۆمه‌ڵاتیه‌كان خشتهیێكى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بڵاوبوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یێك له وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ره‌تى ده‌كات ئه‌وان هیچ خشته‌یه‌كیان بڵاوكردبێته‌وه.
سهرچاوهییێك له وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بۆ سپێده رایگه‌یاند، ئه‌وان تا ئێستا هیچ خشته‌یه‌كى دابه‌شكردنى مووچه‌یان بڵاونهكردوتهوه، و ئه‌و خشته‌یه‌ى له تۆره كۆمهڵاتیهكانیش بڵاوبووه راست نیه.
دواى زیاتر له 50 ڕۆژ له دابه‌شنه‌كردنى مووچه، حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند له یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو (21/1/2021 ) ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن به لێبڕینى سه‌دا 21.