دیجیتاڵ میدیاى سپێده
گەنجێکى دانیشتووى قهزاى سهیدسادق بەقاچاخی و بۆ چارەسەری نەخۆشی دەچێتە ئیتاڵیا و لەوێ گیانی لەدەستدا.
پهیامنێرى سپێده رایگهیاند، گەنجێکی سەیدسادقی دوای 10 نەشتەرگەری لەکوردستان و چارەسەرنەبونی نەخۆشیەکەی پزیشکەکانی دەڵێن چارەسەرەت لە ئەوروپایە ئەویش بەمەبەستی چارەسەر دەچێتە وڵاتی تورکیاو دواتریش بەڕێگەی قاجاخ دەچێتە ئیتاڵیاو پاش دیارنەمانی بۆ ماوەی زیاتر لە دووهەفتە ئەمڕۆ هەواڵی مردنی دراوەتە کەسوکاری.