دیجیتاڵ میدیاى سپێده
له سلێمانى بۆ مانگی تشرینی دووەم (١١) نرخی ئەمپێرێک کارەبا لە نێوان پێنج هەزار و ٥٠٠ بۆ حەوت هەزار دیناردا دەبێت و لە دهۆکیش نرخی یەک ئەمپێر شەش هەزار و ٢٥٠ دینارە.
له راگه‌یه‌نراوێكدا قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی رابردوو لەنێوان پێنج هه‌زار و ٥٠٠ دینار بۆ حەوت هه‌زار دینار دەبێت، به‌ڵام به‌هۆی سوتانی محه‌ویله‌یه‌كی وێستگه‌ی ١٣٢ كه‌ی ڤی باشور له سلێمانی، مۆلیده‌ی هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك و ناوچه له باشوری سلێمانی زیاتر كاریكردوه، له‌به‌رئه‌وه نرخی مۆلیده له‌و گه‌ڕه‌كانه زیاتر ده‌بێت، بەوپێیەش نرخی ئەمپێڕێک کارەبا لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی تر جیاواز دەبێت."
راشیگه‌یاندووه، بەرنامەی کارەبای مۆلیدەی ئه‌هلی بۆ مانگی دوانزه (كانوونی یه‌كه‌م) له كاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆ بۆ ١ی شه‌و ده‌بێت له و ماوه‌یه‌دا ھەرکاتێک کارەبای نشیمانی کوژایەوە مۆلیده ئه‌هلییه‌كان کارەبا دابین دەکەن.
قائیمقامییەتی سلێمانی ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، پێویستە دوای کوژانەوەی کارەبای نشتیمانی ١٠ خولەک زیاتر بەسەر کارپێکردنی مۆلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیکار روبەڕوی سزایی یاسایی دەکرێتەوە.
له پارێزگای دهۆکیش نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە دیاری‌کرا و قائیمقامییەتی دهۆک رایگەیاند، کە نرخی یەک ئەمپێری کارەبای مۆلیدە شەش هەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقییە.