دیجیتال میدیای سپیده
پەرلەمانتارانی نارازیی لە پەرلەمانی کوردستان راگهێنراویكیان بڵاو كردهوه كه هاتووه : سەرەرای پشتیوانیکردنمان لە ناڕازییە رەواکانی شەقام و بەشداریکردنی بەردەوامی نوینەرانمان لەنێو خۆپیشانداران دا بۆ هێنانەدیی مافە رەواکانیان، جەختدەکەینەوە لەسەر ئەوەی ژیان و گوزەرانی خەڵک لەوپەڕی خراپیدایە و بەم شێوازە لە حوکمڕانیی، قەیرانەکان قوڵتر دەبنەوە و هاونیشتمانیانیش زیاتر باجەکەی دەدەن.
پهرلهمانتارانی نارازی پێدا گری دهكهن لهسهر گرتنەبەری رێگاێیك بۆ ڕێککەوتن لە گەڵ حکومەتی عێراقیی دا. حکومەتی ھەرێم بە کرداریی بچێتە ژێر باری رێکەوتن و رۆژانە 250 ھەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داھاتەکانی ناوخۆ و خاڵە سنورییەکان ڕادەستی بەغداد بکات و لە بەرانبەریشدا حکومەتی عیراقیی موچە و شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت، ههروهها جهخت دهكهنهوه لهسهر ئهوهی دەستبەجێ حکومەتی هەرێم قاچاخچێتیی بەرپرسە دەسەڵاتدارەکان لە خاڵە سنورییەکان دا کۆنترۆڵ بکات و ئەو بڕیارانەیشی بۆ چاکسازیی لە داھاتی خاڵە سنوریەکاندا دراون، جێبەجێبکرێن و پێداچونەوەی تەواو بە دۆسێی نەوتدا بکرێت و کۆتایی بەو گەندەڵیی و بەفیڕۆدانە بهێنرێت کە لەم دۆسێیەدا ھەیە
بهگوتهی پهرلهمانتارانی نارازی، ئەگەر ئەم سێ ھەنگاوە نەگیرێنە بەر، ھەرێمی کوردستان لە ساڵی 2021دا، دوچاری قەیرانێکی گەورەتری ئابوریی دەبێتەوە.