دیجیتاڵ میدیاى سپێده
چوار ئهندامى كوردى لیژنهى دارایی پهرلهمانى عێراق، پهیامێك ئاراستهى حكومهتى ههرێم دهكهن و رایدهگهیهنن: لە پێناوی کۆتایی هێنان بە کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و شایستە داراییەکانی تری هەرێم لە نێویاندا پێشمەرگە و جوتیاران و تێکرای شایستە دارییەکانی تر، بانگهێشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین.
له راگهیهنراوى ئهو چوار پهرلهمانتارهدا ئهوهش هاتووه، ئێمە وەک ئەندامانیی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەو پەڕی ڕاشکاوییەوە رایدەگەیەنین کە ئیدی کاتیەتی و کاری جدیش بۆ ئەوە دەکەین کە داهاتی نەوت و داهاتەکانی تری هەرێمی کوردستان تەنها لە خزمەتی هاونیشتیمانیاندا بەکار بهێنرێن.
دهقى راگهیهنراوهكه:
ڕاگەیەنراوی هاوبەشی چوار ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:
ئێمە وەک ئەندامانی لیژنەی دارایی لە چوار فراکسێۆنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پشتیوانی لە رێکەوتنی دەستوری و یاسایی نێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین.
لە پێناوی کۆتایی هێنان بە کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و شایستە داراییەکانی تری هەرێم لە نێویاندا پێشمەرگە و جوتیاران و تێکرای شایستە دارییەکانی تر، بانگهێشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ هەنگاونانی بە پەلە و کرداری بە شێوەیەکی شەفاف و ڕون لەگەڵ حکومەتی عێراق و دەزگا پەیوەندیدارەکانی و پابەند بون بەو دەقە دەستوری و یاساییانەی کە وا دەکات پشکی سێ مانگی کۆتایی ساڵی ۲٠۲٠ و پشکی هەرێم لە یاسای موازەنەی ساڵی ۲٠۲۱ بکاتە دەرفەتی ئاسایی بونەوەی موچە و بودجە و ژیانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
ئێمە وەک ئەندامانیی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەو پەڕی ڕاشکاوییەوە رایدەگەیەنین کە ئیدی کاتیەتی و کاری جدیش بۆ ئەوە دەکەین کە داهاتی نەوت و داهاتەکانی تری هەرێمی کوردستان تەنها لە خزمەتی هاونیشتیمانیاندا بەکار بهێنرێن.
ئەحمەد حاجی رەشید / فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی لە کورستان
د. جەمال کۆچەر / فراکسێۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.
شیروان میرزا / فراکسێۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
هۆشیار عەبدوڵا / فراکسێۆنی بزوتنەوەی گۆڕان
بەغدا
۲٥ ینۆڤەمبەری ۲٠۲٠