دیجیتاڵ میدیاى سپێده
فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان، بایكۆتى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانى كرد و رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان مانگی جارێك كۆده‌بێته‌وه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش باسی موچه و ژیانی خه‌ڵك ناكات.
ئه‌بوبه‌كر هه‌له‌دنی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژناموانیدا رایگه‌یاند بەهۆی 3 هۆكاره‌وه فراكسیۆنی یه‌كگرتوو بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ی 25-11-2020ی كرد و ئاماده‌نه‌بوو بچێته هۆڵی په‌رله‌مان:
هۆكاری یه‌كه‌م: پێشێلكردنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و رێگه نه‌دان به په‌رله‌مانتاران بۆ قسه‌كردن و گه‌یاندنی ده‌نگی هاوڵاتیان به په‌رله‌مانی كوردستان .
هۆكاری دووه‌م: پرسی موچه و بژێوی هاوڵاتیان نه‌خستهنه به‌رنامه‌ی كار كه فراكسیۆنی یه‌كگرتوو داوای كردبوو.
هۆكاری سێیه‌م: یاسای فرۆشتنی موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت، ئه‌م یاسایه وا ده‌كات موڵكی گشتی هه‌رزان فرۆش بكرێت و ئاسانكاری ده‌كات به‌رپرسان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانت هه‌موو مولكی گشتی بكڕنه‌وه كه ئه‌مه یاسایه‌كی مه‌ترسیداره.