دیجیتاڵ میدیای سپێده
دكتۆر ئیسماعیل سگێری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه، هه‌ركه‌س بڵێ له كوردستان یاسا سه‌روه‌ره راست ناڵێ ، ئه‌گه‌ر سه‌روه‌ریش بێت به ته‌نها له‌سه‌ر سه‌ری كه‌سی فه‌قیرو مناڵی هه‌ژاره ، بێ گومان ئه‌وه راسته
دكتۆر ئیسماعیل سگێری باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌مه‌ی له سلێمانی روویدا كوڕی به‌رپرسێك له به‌رچاوی خه‌ڵك له رۆژی ڕووناك ده‌ستدرێژی كرده سه‌ر هاوڵاتیه‌ك به‌راستی ئه‌مه ده‌ستدرێژیه بۆسه‌ر هه‌موو خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگا به‌داخه‌وه ئه‌و رووداوانه به‌رده‌وامن و ماوه ماوه گوێمان له‌و جۆره هه‌واڵانه ده‌بێت كه كوڕه‌كانی به‌رپرسان له هه‌موو جیهان به‌و شێوازه‌ن ،هیچ شتێك ئه‌وان له‌و جۆره كارانه په‌شیمان ناكاته‌وه
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له هه‌موو كاتێكدا ئه‌و جۆر ده‌ستدرێژیه له‌سه‌ر دكتۆره‌كان و پۆلیسه‌كان و جار جاریش له‌سه‌ر فه‌رمانه‌بران و پۆلیسی هاتووچۆ ده‌كریت ، ئه‌مانه بۆ
یه‌كه‌م: یاسا 0.1 له‌وڵاتدا سه‌روه‌ر نیه
دووه‌م: چونكه پاره‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵات چه‌كدارن و تاوه‌كو هه‌ڵگرتنی چه‌ك به یاسای نه‌كرێت با به‌هیوا نه‌بن ئه‌م ره‌وشه چاك ببێت، به‌ڵكو چاوه‌ڕێی كاری دڕندانه‌ترو خراپتربن
سێهه‌م : تاوه‌كو ياسای عومه‌ری كوڕی خه‌تاب جێبه‌جێ نه‌كرێت رێگری له جۆره كارانه ناگیرێت و هه‌روه‌ها ده‌بێت باوكی ئه‌م جۆره تاونبارانه سزا بدرێن بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌و جۆره كارانه بگیریت
چواره‌م: ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه به‌خۆمان پێده‌كه‌نین و ده‌ڵێین یاسا له وڵات‌دا سه‌روه‌ره و هه‌موو تیایدا یه‌كسانین
پێنجه‌م : تا ئه‌و كاته‌ی داواكاری گشتی حیزبی بێت و به فه‌رمانی ئه‌وان كاربكه‌ن بارو‌دۆخی ئێمه به‌و شێوه‌یه ده‌بێت
شه‌شه‌م : تا ئه‌و كاته‌ی ئێمه بێ هه‌ڵوێست بین و ده‌نگی خۆمان به‌رزنه‌كه‌ینه‌وه نه‌ڵێین به‌سه تاكه‌ی كوڕه‌كانی به‌رپرسان به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و چیان ده‌وێت ده‌یكه‌ن، وه پێویسته كه‌م كه‌م له هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌م جۆر پارتانه‌و به‌رپرسانه سزا بدرێن به ده‌نگی خۆمان ، ده‌نگدان چه‌كێكی به‌هێزه به‌ڵام پێویسته به‌كاری بهێنین له‌كاتی خۆی