دیجیتاڵ میدیای سپێدە
ئەنجومەنی دادوەری لیژنەیەکی پێکهینا بۆلێبوردتی تایبەت , لیژنەکە لەنوێنەرایەتی وەزاڕەتی ناوەخۆو نوێنەری داواکاری گشتی و نوێنەرانی ئەنجومەنی ئاسایش و وەزارەتی کار پێکهاتوە
لیژنەکە دەستنیشان کراوە دەستیان بەکارەکانیان کردوە بۆئەوەی ژمارەیەک لەبەندکراوان بەر لێبوردنی تایبەت بخەن .
ئەندامێکی لیژنەکەنەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە دیجیتاڵ میدیای سپێدەی ڕایگەیاند: لەسەر داوای وەزراتی کار حکومەت ئەو لیژنەی پێکهیناوە دوای ئەوەی وەزارەتی کارنوسراوی کردوە داوای کرد بەندیخانەکان قەڵەباڵغن لەبەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا لێبودنێک دەربکرێت ،
لیژنەکەی پێکهاتووە مەبدەئیەن ڕایانگەیاندوە مادەکانی تیرۆر . جۆرەکانی کوشتن وخیانەتی نیشتیمانی بەر لێبورنی تایبەت ناکەون ،
لیژنەکە دوای دەستنیشان کردنی ناوی ئەوانەی بەرلێبوردنەکەدەکەون ناوەکان بۆسەرۆکی هەرێم دەنێردرێت چونکە لێبوردنی گشتی و تایبەت لەدەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمە ،
لەلایەکی ترەوە بۆلێبوردنی گشتیش یاداشتیک ئاراستەی پەرلەمانکراوە داواکراوە بەزووی پەرلەمان کۆببێتەوە بەشێوەی ئۆن لاینیش بێت دەکرێ پەرلەمان پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی پەسەند بکات تا بەندیخانەکان فشاریان لەسەر کەم ببێتەوە لێبوردنی گشتی پێویستی بەدەکردنی یاسایە بەبێ یاسا ناتوانرێ لێبوردنی گشتی دەربکرێت