پارێزگاری نەینەوا دۆزینەوەی ئەو كێڵگانە ڕادەگەیەنێت كە یەدەگی زۆری نەوت و غازیان تێدایە

26/06/2022 - 19:20 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

پارێزگاری نه‌ینه‌وا ئه‌مڕۆ ، دۆزینه‌وه‌ی چه‌ندین له‌ كێڵگه‌ و بیره‌ گه‌وره‌كانی نه‌وتی له‌ پارێزگاكه‌دا ڕاگه‌یاند كه‌ یه‌ده‌گی زۆری نه‌وت و غازیان تێدایه‌، هاوكات جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ كۆمپانیاكانی گه‌ڕان به‌دوای نه‌وتی عێراق به‌رده‌وامن له‌ كاركردن له‌ نه‌ینه‌وا.

نه‌جیم جبووری به‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند: پارێزگای نه‌ینه‌وا پاڵپشتی كۆمپانیای گه‌ڕانی نه‌وتی عێراقی ده‌كه‌ین. و ئاسایشی توند و هاوكارییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دابین ده‌كات .

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ "كۆمپانیاكه‌ توانیویه‌تی چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ له‌ ناوچه‌كانی قیاره‌و و ته‌له‌عفه‌ر،بدۆزێته‌وه‌ كۆمپانیاكانی گه‌ڕانی عێراق هێشتا به‌رده‌وامن له‌ كاركردن له‌ پارێزگاكه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "چه‌ند جارێك پارێزگا په‌یوه‌ندی به‌ وه‌زاره‌تی نه‌وته‌وه‌ كرد سه‌باره‌ت به‌و داواكاریانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیا تایبه‌ته‌كانه‌وه‌ پێشكه‌ش كراون كه‌ ئاره‌زووی دامه‌زراندنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتیان هه‌یه‌ له‌ كێڵگه‌ی قه‌یاره‌، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكانی دیكه‌ش ده‌یانه‌وێت ئه‌و غازه‌ به‌كاربهێنن كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌كه‌وه‌"، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ "وه‌زاره‌ته‌كه‌ نه‌یكردووه‌ تا ئێستا هه‌ر ڕه‌زامه‌ندییه‌ك بۆ دامه‌زراندنی ئه‌م پاڵاوگانه‌ یان پاڵاوگه‌كانی تریان پێدراوه‌.

جه‌ختیشیله‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ "ئه‌و بیرانه‌ی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا دۆزراونه‌ته‌وه‌ زۆرن و یه‌ده‌گی زۆر گه‌وره‌ی نه‌وت و غازیان له‌ پارێزگاكه‌دا هه‌یه‌.