بانكی ناوەندیی عێراق سەرمایەی خۆی گەیاندە پێنج ترلیۆن دینار

19/05/2022 - 18:37 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

بانكی ناوه‌ندی ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند كه‌ سه‌رمایه‌كه‌ی بۆ پێنج ترلیۆن دینار زیاد كردووه‌.

به‌پێى ئاژانسی هه‌واڵی عێڕاقی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكی ناوه‌ندی وتی كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بانكی ناوه‌ندی بڕیاریدا كه‌ سه‌رمایه‌ی خۆی له‌ سێ ترلیۆنه‌وه‌ بۆ پێنج ترلیۆن دینار زیادبكات.

وتیشی كه‌ ئه‌م زیاده‌یه‌ بۆ پته‌وكردنی ده‌ره‌نجامه‌كانی ستراتیژیه‌تێكی هاوسه‌نگه‌ كه‌به‌كارگێڕیه‌كی وه‌به‌رهێنه‌ری خۆپارێزه‌وه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

ئه‌وه‌شى وت كه‌ هه‌روه‌ها ئه‌م زیاده‌یه‌ بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌شه‌ له‌سه‌ر گرنگی سه‌رمایه‌ی بانك و ره‌نگدانه‌وه‌كانی له‌سه‌ر پێگه‌ی دارایی بانكه‌كه‌، ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه‌ سه‌رمایه‌كانی بانكه‌ ناوه‌ندیه‌كان و پێگه‌كانیان گوزارشت له‌ ره‌سه‌نایه‌تی وپته‌وی یه‌ده‌گه‌كانیان و ده‌زگاكان ده‌كه‌ن تواناكانیان ده‌رده‌خه‌ن له‌ پاڵپشتكردنی كه‌رتی بانكی و كه‌رتی ئابووری به‌گشتی، هه‌روه‌ها وتی كه‌ ئه‌م زیادبوونه‌ به‌به‌كارهێنانی به‌شێك له‌قازانجه‌كان دروست بووه‌ كه‌ ده‌ست بانكی ناوه‌ندی كه‌وتووه‌له‌ساڵی2021.