نه‌وتی خاوی برێنت بە 69 دۆلار و 81 سه‌نتە

02/12/2021 - 11:03 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٨١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٧٢ دۆلار و ٨٧ سەنت و رۆژەکەی بە ٦٨ دۆلار و ٨٧ سەنت تەواوکرد.

ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:١٠ەوە، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا ١،٣٦ بەرزبووەتەوە و بە ٦٩ دۆلار و ٨١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە ٦٦ دۆلار و ٣٨ سەنت فرۆشرا.

بازاڕی نەوت تیشکی خستووەتە سەر کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی گرووپی ئۆپیک پڵەس کە پێکهاتووە لە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و وڵاتانی هەناردەکاری دەرەوەی ئۆپیک، بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی هەلومەرجەکانی بازاڕ و گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو بڕە نەوتەی لە کانوونی دووەمەوە لە ئاستی بەرهەمهێنان کەمدەکرێتەوە.

باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٠ دۆلار و ٢٠ سەنت بۆ ٧١ دۆلار بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٦٩ دۆلار و ٤٠ سەنت بۆ ٦٨ دۆلار و ٨٦ سەنت بمێنێتەوە.