وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق: داهاتی نه‌وتی مانگی رابردوو زیاتر له‌ 7 ملیار دۆلار بووه‌

25/11/2021 - 18:43 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وه‌زاره‌تی نه‌وت ،ئه‌مڕۆ كۆی هه‌نارده‌ و داهاتی نه‌وتی ڕاگه‌یاند بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م و داهاته‌كه‌ی ده‌گاته‌ زیاتر له‌ 7 ملیار دۆلار.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وت كه‌ ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌وتووه‌، رایگه‌یاند: "به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ كۆتاییه‌ی كه‌ كۆمپانیای به‌ بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو (96) ملیۆن و (708) هه‌زار و (660) به‌رمیل، به‌ داهاتی 7 ملیار و 666 ملیۆن و 495 هه‌زار دۆلار، بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری سیهان 3 ملیۆن و 11 هه‌زار و 917 به‌رمیل بووه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد"كۆی بڕی نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می ڕابردوو له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بڕی 93 ملیۆن و (386) هه‌زار و (975) به‌رمیل بووه‌، هاوكات بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی كه‌ركوك له‌ ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جیهان (3) ملیۆن و (11) هه‌زار و (917) به‌رمیله‌".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌"تێكڕای نرخ بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 79,274 دۆلار بوو"، وتیشی: "ئه‌و بڕه‌ی هه‌نارده‌كراوه‌ له‌لایه‌ن (32) كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ باركراوه‌، له‌ به‌نده‌ره‌كانی به‌سره‌ و خۆر عه‌میه‌ و تاكه‌ سه‌رئاوكه‌وتوو له‌سه‌ر كه‌نداو و به‌نده‌ری جیهانی توركیا".