دیجیتال میدیای سپێده
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاشكرایكردوه: سه‌رجه‌مى هه‌نارده وداهاتى عێراق له‌فرۆشتنى نه‌وت بۆ مانگى رابردوو، له‌لایه‌ن كۆمپانیایى به‌بازاركردنى سۆمۆوه بڵاوكرایه‌وه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاندوه: سه‌رجه‌مى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خامى عێراق گه‌یشتووه‌ته 101 ملیۆن و 191 هه‌زارو 236 به‌رمیل نه‌وت، به‌مه‌ش داهاته‌كه‌ى گه‌یشتوه‌ته 11.505 ملیار دۆلار.
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه: بۆ مانگى حوزه‌یرانى رابردووش سه‌رجه‌مى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خام له‌ناوه‌راست وباشورى عێراق گه‌یشتووه‌ته 97 ملیۆن و980 هه‌زار و 589 به‌رمیل نه‌وت، لهكێلگهى كه‌ركوكیش له‌رێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیاوه گه‌یشتوه‌ته 2 ملیۆن و 910 هه‌زار و 887 به‌رمیل نه‌وت.
راشیگه‌یاندوه: رێژه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى رۆژانه گه‌یشتوه‌ته 3 ملیۆن و 373 هه‌زار به‌رمیل لهرۆژێكدان ونرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتیش به زیاتر ل ه113.70 دۆلار خه‌ملێندراوه.