دیجیتاڵ میدیای سپێده
لیژنه‌ى دارایى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، نیگه‌رانى خۆى ده‌ربڕى له‌بوونى نیازێكى حكومه‌تى عێراق بۆ ئه‌نجامدانى قه‌رزێكى دیكه‌ى نوێ له‌ده‌ره‌وه، وئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه: حكومه‌ت له‌م باره‌یه‌وه په‌رله‌مانى ئاگادار نه‌كردوه‌ته‌وه.
د. جه‌مال كوچه‌ر، سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو وئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق بۆ رۆژنامه‌ى سه‌باح رایگه‌یاندوه: هه‌ر قه‌رزكردنێكى دیكه ئه‌نجامبدرێت، پێویسته له‌گه‌ڵ یاساى بودجه‌ى گشتى دا بكرێت، بۆ ساڵى 2021، كه‌تاكه یاسایه مافى ئه‌وه‌ى هه‌بێت قه‌رز له‌رێگه‌یه‌وه بكرێت.
گوتیشى: ئه‌و قه‌رزه‌ى وه‌زیرى دارایى عێراق باسى لێوه ده‌كات، له‌نێو پرۆژه یاساى بودجه دا نیه.