دیجیتاڵ میدیای سپێده
دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی بەسەر سەرۆكی پێشووی دەستەی خانەنشینی عیراقدا سەپاند.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق له ڕاگهیهندراوێكدا ڕایگهیاند: دوای سەلماندنی تاوانی وەرگرتنی بەرتیل لەلایەن ئەحمەد عەبدولجەلیل ساعدی سەرۆكی پێشووی دەستەی خانەنشینی عیراق، لەلایەن دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییەوە سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
ئاماژەی بهوهشكرد: تاوانبارەكە بڕێكی زۆر پارەی وەك بەرتیل وەرگرتووە بۆ دەستكاریكردنی گرێبەستی تایبەت بە بیمەی تەندروستیی خانەنشینكراوان.
هەروەها دادگا سزای جۆراوجۆری بەسەر هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕیی سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی دەوڵەت سەپاند، كە سەرجەمیان لە وەرگرتنی بەرتیل تێوەگلابوون.