دیجیتاڵ میدیای سپێده
نهتهوهیهكگرتوهكان داوای چارهسهرێكی ریشهیی بۆ كێشهكانی نێوان ههولێر و بهغدا دهكات و رایدهگهیهنێت، نابێت بابهتی موچه به سیاسی بكرێت و فهرمانبهرانی ههرێمیش هاوڵاتیی عێراقن.
نێردەی تایبهتی نەتەوەیەکگرتوەکان جێنین ھێنس پلاسخارت، لەمیانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، نابێت موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان تێکەڵی کێشە سیاسیەکان بکرێت و دەبێت بەزوترین کات ئەو بابەتە چارەسەر بکرێت.
پلاسخارت، وتیشی: تا ھەولێر و بەغدا چارەسەرێکی ریشەیی نەدۆزنەوە پەیوەندییەکانیان لەوەی ئیستا ھەیە باشتر نابێت.
پلاسخارت ، "لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر، باسی لهوهشكردووه، ھەمومان لەسەر ئەوە کۆکین کە ھەبونی پەیوەندییەکی ئەرێنی و بنیادنەر لەنێوان حکومەتی فێدراڵ و حکومەتی ھەرێمی کوردستان کلیلی سەقامگیرییە بۆ ھەمو عێراق".
جهختیشیكردهوه، "ھەرچەندە لە دەنگدانەکەی ئەم دواییەی پەرلەمانی عێراق بۆ وەرگرتنی قەرز سەلماندی کە ئەو پەیوەندییە چەندە پەیوەندییەکی ئاڵۆز و لەھەمانگاتدا سستە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە چاومان لەوەیە ھەردولا زۆر شەفاف و بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن لە ھەمو بوارەکاندا".
ئاماژهی بهوهشدا، "ئهگهر بەڕونی بڵێم، فەرمانبەرانی ھەرێم تەنھا فەرمانبەری حکومەتی ھەرێم نین، بەڵکو ئەوانیش ھاوڵاتی عێراقین و موچەی فەرمانبەرانیش نابێت بکەوێته ناو کێشە و ناکۆکییە سیاسیەکانەوە، دەبێت بەزویی چارسەری بۆ بدۆزرێتەوە، وەك پێشریش باسم کرد، پەیوەندی نێوان ھەولێر و بەغدا لە کێشەدایە، ئەویش بەھۆی نەبونی رێبەریەکی دەستوری رون و راشکاو، ئەم نارونیەش بەداخەوە بوەتە کێشە و گرفت ".
دوپاتیشی كردهوه، "لە 15 ساڵی رابردودا ھەمو دەرفەتەکان بۆ گەیشتن بە رێکەوتنێکی گونجاو لەکیس چون، بەڵام ئێستا دەبێ بەزویی رێکەوتن لەسەر ئەوە بکرێت، کە سیستمی فێدراڵی چۆنە و چۆن کاری پێدەکرێت و پیش بخرێت، راستیەکەش ئەوەیە تا چارەسەرێکی ریشەیی نەدۆزرێتەوە، پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەمەی کە ھەیە باشتر نابێت".