بەم شێوازانە ڕۆژانە جەستە لە ژەهر خاوێن بکەرەوە

08/03/2020 - 00:01 بڵاوکراوەتەوە لە تەندروستی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ڕۆژانە بە هۆی خۆراکی جۆربەجۆرەوە ڕێژەیەکی زۆر ژەهر لە جەستەدا کۆدەبێتەوە.

 دەکرێت بە یەک ڕۆژ یارمەتی جەستەت بدەیت لەو ژەهرە خاوێن ببێتەوە، تەندرووستییەکی باشترت هەبێت، ئەڵبەت بە جێبەجێکردنی ئەم چەندین ڕێنماییە:
یەکەم: کوپێک ئاوی گەرم بخۆرەوە یان تێکەڵەی ئاوی سارد و لیمۆ
لیمۆ یارمەتی کرداری هەرس دەدات، لەش لە ژەهر خاوێندەکاتەوە، هەروەها بۆ ماوەیەکی زۆر وادەکات هەست بە تێری بکەیت، دەتوانیت رۆژەکەت بە خواردنەوەی یەکێک لەو دو خواردنەوەیە دەست پێبکەیت.
دوەم: دوربکەوە لە خواردنی سیریال و نان لە بەیانیان
دوای خواردنەوەی ئەو تێکەڵەیە، دوربکەوە لە خواردنی نان و سیریال، چونکە ئاوی جەستە دەدزێت، دەتوانیت لەبری ئەوە پرۆتین بخۆیت، وەکو هێلکە، هەروەها بایەخ بەو خواردنەوانە بدە کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و پرۆتین کە بۆ وزەی جەستە پێویستن.
سێیەم: کاتی ژەمەکانت رێکبخە
لە ژەمەکانتدا یەک خۆراک مەخۆ، باشترە سود لە خواردنی سەوزەوات و پرۆتین ببینیت، خواردنی مریشک، ماسی، هێلکە، گوێزی هندی، زەیتی زەیتون، ئەڤۆکادۆ سودبەخشن، هەروەها لە کاتی دیاریکراودا بیخۆ.
چوارەم: دوربکەوە لە خواردنی ئامادەکراو
ئەو خواردنانەی لە قوتونراون و ئامادەکراون، زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، چونکە رێژەیەکی زۆر لە سۆدیۆم و شەکری تێدایە، لێی دوربکەوەرەوە.
پێنجەم: دوای نانی نیوەڕۆ چای سەوز بخۆ
یارمەتی بەرزبونەوەی میتابۆلیزمی جەستە دەدات، دژە ئۆکسانە، دەبێتە هۆی بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە، هەروەها خواردنی خەیار یان بادەم یارمەتیتدەرێکی زۆر باشن بۆ پێست.
شەشەم: وەرزش بکە
ئارەقکردنەوە لە ڕێگەی وەرزشکردنەوە یارمەتی جەستە دەدات لە ژەهر خاوێن ببێتەوە، هەروەها هەشت پەرداخ ئاو بخۆرەوە.