ئایا ده‌مامك بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا به‌ سوده‌.. باشترین رێگە چی یە ؟

24/02/2020 - 11:23 بڵاوکراوەتەوە لە تەندروستی

ديجيتاڵ میدیای سپێدە

 

 

زانایان دەیانەوێت وەڵامی چەند پرسیارێک لە بارەی رێگەی خۆپارێزی لە ڤایڕۆسی کۆڕۆنا بدەنەوە و ، ئایا دەمامکی ئاسایی دەتوانێت رێگری لەو ڤایرۆسە بکات ، باشترین رێنماییش لەلایەن سەنتەری خۆپاریزی لە نەخۆشییەکان وکۆنتڕۆڵکردن بڵاوکراوەتەوە .

زانایان گومانییان هه‌یه‌ ده‌مامكی ئاسایی كاریگه‌ری ته‌واوی هه‌بێت له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایڕۆسی كۆڕۆنا ، ئه‌وه‌ ده‌مامكه‌ ئاسییه‌ی ئیستا له‌لایه‌ن چینییه‌كان به‌كاردێت ، ده‌مامكی ژووری نه‌شته‌رگه‌رییه‌ و پارێزگارییه‌كی ته‌واو دابین ناكات ، چونكه‌ به‌ ته‌واوی چاوه‌كان و ده‌م ناپارێزێت و فلته‌ری ته‌واوی له‌خۆنه‌گرتووه‌ .

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن ، ئه‌و ده‌مامكانه‌ له‌وانه‌یه‌ مه‌ترسی دووچاربوون و وه‌رگرتنی ڤایرۆسه‌كان كه‌مبكاته‌وه‌‌ ، هه‌روه‌ك مرۆڤ له‌و پڕژه‌یه‌ ده‌پارێزێت كه‌ له‌ ئه‌نجامی پژمین و كۆكین به‌ هه‌وادا بڵاوده‌بێته‌وه‌ .

پزیشكان ده‌ڵێن ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌مامك كاریگه‌ری ته‌واوی خۆی هه‌بێت و رێگری له‌ دووچاربوون به‌ په‌تا بكات ، ده‌بێت به‌ تۆكمه‌یی ببه‌سترێت و ماوه‌ ماوه‌ش بگۆڕدرێت و به‌ دروستیش فڕێبدرێت ، ئەمەش بۆ خەڵكی ئاسایی پێویست نیە بەڵكو تەنها كەسی دووچاربوون دەمامكەكە ببەستێت لەگەڵ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی .

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاندووه‌ ، ماسك و ده‌مامك به‌ ته‌نها رێگه‌ی خۆپارێزی بۆ مرۆڤ دابین ناكه‌ن ، به‌ تایبه‌تیش هۆشداری له‌سه‌ر ده‌مامكی قوماش داوه‌ .

بە پێی رێنماییەکانی ئەو سەنتەرە ، شوشتنی دەستەکان بەدرێژایی رۆژ زۆر پێویستە بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسه‌كان به‌ گشتی و ڤایڕۆسی کۆڕۆناش یه‌كێك له‌ ڤایڕۆسه‌كان .

خۆت دوورگرتن لە دەستلێدان لە چاوەکان و لوت و دەم ، بەبێ ئەوەی دەستتەکانت شوشتبن ، ئه‌مه‌ مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی ڤایڕۆسه‌كان زیاتر ده‌كات .

دوورکەوتنەوە لەو کەسانەی دووچاری ڤایرۆسەکە ھاتوون ، تەنانەت دوورکەوتنەوە لەو کەسانەش کە گومانیان لەسەرە .

زانایان لەو سەنتەرە پزیشکە دووپاتیدەکەنەوە ، پەیڕەوکردنی ئەو چەند خاڵە ھۆکارە بۆ پاراستنی مرۆڤ له‌ جۆرە جیاوازەکانی ڤایرۆس ، لە نێوانیشیان ڤایرۆسی کۆڕۆنایە .

به‌ڵام ئایا دەمامک و ماسکی ئاسایی سودی خۆپارێزيان ھەیە بەرامبەر ڤایرۆسەکەن ؟

پزیشکان دەڵێن لەوانەیە دەمامکی ئاسایی  سود و کاریگەرییەکی سنورداری بۆ خۆپارێزی ھەبێت ، بەپێی ھەندێک بەڵگە ، دەمامک ھۆکارێکە بۆ ئەوەی ڤایرۆسەکان لە دەستی مرۆڤ بۆ دەم و لوت نەگۆازرێنەوە .

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن ، هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی ده‌مامك به‌كاردێنن ، دڵه‌ڕا‌وكێ له‌لایان دروست ده‌بێت له‌ به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌مامكه‌ و هه‌ست به‌ هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كه‌ن ، هه‌ر بۆیه‌ به‌كارهێنانی ده‌مامك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ بیرۆكه‌یه‌كی باش داناندرێت ، هه‌رچه‌نده‌ كارێكی ته‌ندروست نیه‌ .

 

ئامادەكردنی : هیوا قادر