15 شوبات.. رۆژی جیھانی شێرپەنجەی منداڵان

15/02/2020 - 12:12 بڵاوکراوەتەوە لە تەندروستی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ھەموو وڵاتانی جیھان ساڵانە لە رۆژی ١٥ شوبات بۆ پاراستنی منداڵان لە به‌رامبه‌ر نەخۆشی شێرپەنجە ئاھەنگ دەگێڕن .

لە ساڵی ٢٠٠١ ، یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ رێکخراوەکانی شێرپەنجەی منداڵان ھەستا بە دیاریکردنی رۆژی ١٥ شوبات بۆ پاراستنی منداڵان لە نەخۆشی شێرپەنجە و ھەروەھا پاراستنی منداڵان لە شێرپەنجە .

ئامانج لەم رۆژە ، ھۆشیارکردنەوەی خەڵکییە لە بەرامبەر جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجەی منداڵان ، لەگەڵ چالاککردنی دەزگا و دامەزراوە تەندروستی و کۆمەڵایەتییەکان بەرامبەر شێرپەنجە .

زۆرێک لە گرێییە شێرپەنجەکان لە تەمەنێکی بچوکی منداڵ دەردەکەون ، ھەندێکیش لە شێرپەنجەکان ھۆکارەکەی بۆماوەییە ، لەوانەشە ھۆکارەکەی تیشکە زیانبەخشەکان بێت ، لەگەڵ ئەوەشدا زۆربه‌ی ھۆکاری دووچاربوونی منداڵان بەشێرپەنجە تاكو نادیارن .

بەپێی سەرژمێرییە تەندروستییە فەرمییەکان ، ساڵانە ٢٠٠ ھەزار منداڵ دووچاری شێرپەنجە دەبن و نیوەی ئەو ژمارەیەش بەھۆی ئەم نەخۆشییە پیسە گیانلەدەستدەدەن .

ئەویش بەھۆی درەنگ دەستنیشانکردن و نەبوونی پێداویستی پزیشکی بۆ چارەسەری و نەبوونی چارەسەری پێشکەتوو لە ھەندێک وڵاتدا .

رێژەی دووچاربوونیش بە شێرپەنجە لە نێوان ته‌مه‌نی چه‌ند مانگی تاكو (١٨) ساڵی ، بۆ (٢٠٪) بەرزبووەتەوە ، ئەم رێژە تووشبوونەش لەسەرتاسەری جیھان بەردەوامە .

ئاماده‌كردنی : هیوا قادر