ئایا ده‌توانین چا به‌ خورماوه‌ بخۆین؟

02/01/2020 - 06:27 بڵاوکراوەتەوە لە تەندروستی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

زۆر که‌س له‌ بری خواردنی شه‌کر له‌ گه‌ڵ چا په‌نا بۆ خواردنی خورما ده‌به‌ن و پێیان وایه‌ که‌ ڕێگایه‌کی ته‌ندرووسته‌ و سوودی بۆ جه‌سته‌ ده‌بێت.

له‌ توێژینه‌وه‌یه‌کدا ده‌رکه‌وتووه‌ ئه‌و شه‌کره‌ی که‌ له‌ خورمادا هه‌یه‌ سوودی زۆری بۆ جه‌سته‌ هه‌یه‌ و ڕۆژانه‌ خواردنی پێویسته‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ ته‌نیا بخورێت. خواردنی خورما له‌ گه‌ڵ چا یان هه‌ر خواردنێکی دیکه‌ی گه‌رمدا زیانی هه‌یه‌.

توێژه‌ران مه‌ترسی خواردنی خورما له‌ گه‌ڵ چا ده‌خه‌نه‌ڕوو. ئه‌و شه‌کره‌ی که‌ له‌ خورمادا هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر له‌ گه‌ڵ چادا بخورێته‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی کلۆربوونی ددان، شه‌کری خوێن به‌رز ده‌کاته‌وه‌ و مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ش زیاد ده‌کات.

توێژه‌ران ڕێنمایی ده‌ده‌نه‌ خه‌ڵک بۆ ئه‌وه‌ی له‌ کاتی خواردنی چادا هیچ زیانێکیان پێنه‌گات پێویسته‌ چا به‌ بێ شه‌کر یان خورما بخۆن، به‌م شێوه‌یه‌ ته‌ندرووسته‌ و سوودی بۆ جه‌سته‌ ده‌بێت.

محه‌ممه‌د ئه‌مین