خواردنێکی ئاڵتوونی، سووده‌کانی زه‌رده‌چه‌وه‌

29/12/2019 - 21:48 بڵاوکراوەتەوە لە تەندروستی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

به‌ هۆی ئه‌و سووده‌ زۆرانه‌ی که‌ بۆ ته‌ندرووستی مرۆڤ هه‌یه‌تی، پسپۆڕانی خۆراک خواردنه‌وه‌ی گیراوه‌ی زه‌رده‌چه‌وه‌ به‌ خواردنێکی ئاڵتوونی ناو ده‌به‌ن و له‌ لیستی پێشه‌وه‌ی هه‌ره‌ باشترین خۆراکه‌کان ناویان هێناوه‌.

به‌شێک له‌ سووده‌کانی خواردنه‌وه‌ی زه‌رده‌چه‌وه‌ لێره‌دا هاتووه‌:

ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌ دژه‌ ئۆکسانی تێدایه‌.

ده‌رمانێکی زۆر باش و کاریگه‌ره‌ بۆ هه‌وکردن.

چاره‌سه‌رێکی زۆر گرنگه‌ بۆ سه‌رمابوون و نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزا.

کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌کات.

زۆر به‌سووده‌ بۆ چالاکی گه‌ده‌ و کرداری هه‌رس کردن.

کێشی له‌ش داده‌به‌زێنێت.

دڵه‌کزێ ناهێڵێت.

چاره‌سه‌ری هه‌وکردنی جومگه‌کان ده‌کات.

بۆ توشبووانی نه‌خۆشی شه‌کره‌ زۆر کاریگه‌ره‌.

ته‌ندرووستی جگه‌ر ده‌پارێزێت.

ڕێژه‌ی کۆلێسترۆڵی زیانبه‌خشی ناو خوێن که‌م ده‌کاته‌وه‌.

چاره‌سه‌ری که‌م خوێنی ده‌کات.

چالاکی خوێن زیاد ده‌کات.

نیشانه‌کانی پیربوون دوا ده‌خات.

محه‌ممه‌د ئه‌مین