دیجیتاڵ میدیاى سپێده
توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ په‌یوه‌ندى له نێوان كه‌مى ڤیتامین (دى) ، كه به ڤیتامینى تیشكى خۆر ناسراوه ، له‌گه‌ڵ زیادبوونى ههڵسكهوتى شه‌ڕانگێزى له‌لاى منداڵ و هه‌رزه‌كاران دۆزیوه‌ته‌وه .
توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ كه له وڵاتى ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه ئاشكرایكردووه ، كه‌مى ڤیتامین (دى ) له قۆناغى منداڵى ، له‌وانه‌یه كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتى منداڵان هه‌بێت و ، بگاته ئاستى شه‌ڕانگێزى ، له‌وكاته‌ى منداڵه‌كه ده‌گاته قۆناغى هه‌رزه‌كارى .
توێژینه‌وه‌كه پشتى به هه‌ڵسوكه‌وت و نه‌ریتى رۆژانه‌ى منداڵان و پێكهاته‌ى جه‌سته به‌ستووه ، ئه‌مه جگه له ئاسایشى خۆراكى ئه‌و منداڵانه و دۆخى بژێوى خێزانه‌كانیان .
دواى چه‌ند ساڵێكیش له ووردبوونه‌وه و چاودێریكردنى ههڵسكهوتى منداڵان دره‌كه‌وتووه ، ئه‌و منداڵانه‌ى به ده‌ست كه‌مى رێژه‌ى ئه‌و ڤیتامینه ناڵاندوویانه زیاتر ئاره‌زووى شه‌ڕانگێزیان هه‌بووه ، به به‌راورد به‌و منداڵانه‌ى خاوه‌نى رێژه‌یه‌كى گونجاوى ڤیتامین (دى ) بوونه .
زانایان هۆكارى ئه‌و ئه‌نجامه‌یان بۆ ئه‌وه گێڕایه‌وه ، كه ڤیتامین (دى ) په‌یوه‌ندى به ته‌ندروستى عه‌قڵى هه‌یه ، له نێوانیان په‌یوه‌ندى به نه‌خۆشى كه‌رتبوونى كه‌سایه‌تى (شیزۆفیرینیا ) هه‌یه .
به پێى رێنمایى توێژه‌ران ، پێویسته گرنگى به ئاستى ئه‌و ڤیتامینه بدرێت ، به تایبه‌تى له قۆناغى یه‌كه‌مى منداڵى ، تاكو له قۆناغى پێگه‌یشتن كاره ئاڵۆزتر نه‌بێت .
سه‌رچاوه‌ى یه‌كه‌مى ڤیتامین (دى)یش بریتى یه له تیشكى خۆر ، خۆریش پێویستى له‌ش له تیشكى سه‌رووى وه‌نه‌وشه‌یى دابین ده‌كات ، ئه‌و تیشكه‌ى پێویسته بۆ به‌رهه‌مهێنانى ڤیتامین و پارێزگاریش له ته‌ندروستى ئێسكى مرۆڤ ده‌كات .
ئاماده‌كردن و وهرگێڕنى : هیوا قادر